بارودۆخی ته‌ندروستی په‌رله‌مانتارێكی كوردستان و پاسه‌وانه‌كانی ناجێگیره‌

په‌رله‌مانتارێكی كوردستانه به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تر بارودۆخی ته‌ندروستی خۆی و پاسه‌وانه‌كانی ناجێگیره‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2017/10/16 په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ (شوان قه‌ڵادزه‌یی) و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوو پاسه‌وانیان له‌ڕێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك روبه‌رووی روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ بونه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندروستیان نائارامه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، له‌ ئێستادا و پاش درووستبوونی پێكدادان له‌ نێوان ئۆتۆمبێلی و (د.شوان قه‌ڵازه‌یی) له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تردا، په‌رله‌مانتار (شوان قه‌ڵادزه‌یی و سه‌رباز خۆشناو) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوو پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ به‌ناوی (ڕێباز بیتوێنی و هیوا قه‌ڵادزه‌یی) به‌سه‌ختی بریندارن و بارودۆخی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ و برینداره‌كان جێگیر نین.

 

Back to top button