گەندەڵیە مەترسیدارەكانی سلێمانی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
ماوەیەكە لە سلێمانی باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه داهاتی ناوخۆیی پارێزگای سلێمانی زۆره و به‌شی پێداویستیه ناوخۆییه‌كان ده‌كات و بۆیه‌ش به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان‌ی ئەم شارە داوای لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رایده‌گه‌یه‌نن كه نازانن داهات و خه‌رجی سلێمانی چه‌نده و له رووی دارایشه‌وه شه‌فافیه‌ت نییه.
دانا جەزا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەلێت ئێمە لەگەڵ لامەركەزیەتی بەڵام هەندێك لایان دەیانەوێت پرسەكە بەسیاسی بكەن، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئێستا بەشێكی زۆری بەشەكان لامەركەزیەتی تێدا پەیرەوە دەكرێت دەلێت داهاتی سلێمانی ناتوانێت بۆ مووچە و پەرەپێدان بەكار بهێنرێت، دەلێت بەس بۆ تەشخیلی بەكار دێت.
هەر لەو بارەیەوە مهدی محمود محمەد ئەندانی ئەنجوومەنی پارێزگاش دەلێت داهاتی سلێمانی دیار نیە، بەرەقەم لام نیە.
ئەمە لەكاتێكدایە هەر لەپاش رووخانی رژێمی بەعسی لە عێراق، شاری سلێمانی كۆی سەدا 48ی بووجەی كوردستان بردووە، بەڵام داهاتی سلێمانی هیچ كات نەگرێنراوەتە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و داهاتی ئەو شارە ونە، كەس نازانێت ئەو داهاتە لەكوێیە و چەندە چی لێدێت.