پێویسته‌ لاهور و باڤل و هێرۆ ناوی یه‌كێتی پێس نه‌كه‌ن و بیكه‌نه‌ یه‌كێتی نیشتمانی عێراق

پاش خیانه‌تی فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان لاهور تاڵه‌بانی و باڤل و هێرۆ، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوا له‌و سێ كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ ناوی یه‌كێتی پێس نه‌كه‌ن و له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكه‌نه‌ یه‌كێتی نیشتمانی عێراق و خوێنی رژاوی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ تێوه‌بگڵێنن چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌چاوی پڕ گریان نه‌فره‌تیان لێكردن”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكان سه‌باح نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ده‌نووسێـ”هیچ پێویست ناكات چیتر ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستا یه‌كێتی، ( باڤل و لاهور و هێرۆ) له‌ژێر ناوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان درێرێژه‌ به‌كاری حزبایه‌تیان بده‌ن، له‌رووی به‌هاشه‌وه‌ هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ خۆیان به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی عێراق، پێناس بكه‌ن، به‌نی ئه‌سه‌دیش ره‌چه‌ڵك وه‌فاداریانه‌”.

فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان( باڤل و لاهور و هێرۆ) به‌ حشدی شه‌عبی، كاردانه‌وه‌ی تووندی له‌میدیاكان لێكه‌وتوه‌، خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان نه‌فره‌ت له‌و سێ كه‌سه‌ی كه‌ كوده‌تایان كردووه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ خیانه‌تێكی گه‌وره‌ توه‌گڵاون، ده‌كات، داوایان لێده‌كه‌ن رووباری خوێنی رژاوی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و خیانه‌ته‌ تێوه‌نه‌گڵێنن”.

Back to top button