گەمارۆی ماڵی ئەحمەدی نەجاد دەدرێت

تا دێت فشارەکانی دەسەڵاتداران لەسەر ئەحمەدی نەجاد سەرۆکی پێشووی ئێران زیاتر دەبێت.
میدیا ئێرانیەکان بڵاویان کردەوە کە دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەکان گەمارۆی ماڵی ئەحمەدی نەجادیان داوەو لە ئێستادا ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە،هاوکات ماڵپەڕی دەوڵەت بەهاری نزیک لە نەجاد هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە.
دەنگۆی هۆکاری گەمارۆدانەکە بۆ بوونی کێشە لە نێوان خامنەیی و نەجاد دەگەڕێتەوە بەڵام ڕیفۆرم خوازان تۆمەتی گەندەڵی دەخەنە پاڵ ئەحمەدی نەجاد و پێیان وایە دەستگیر دەکرێت و دەبرێتە بەردەم دادگا.
Back to top button