خه‌یاڵتان خاوه پیلانهكهتان سه‌ربگرێت و بارزانی له‌وكاته میلله‌تی خۆی جێ ناهێلێت
ده‌نگۆیه‌ك له میدیاكانی یه‌كێتی سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه، واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت، ئه‌م ده‌نگۆیه له‌لایان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تووندی ره‌د ده‌كرێته‌وه به‌به‌شێك له پیلانه‌كه‌ی دژی كوردستان پێناسه ده‌كرێت وه‌ك فرۆشتنی كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه كه له‌لایان لاهور تاڵه‌بانی دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر میدیاكانی به‌ناو ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆی، ده‌لێـ” ئه‌مه‌ش به‌شێكه له فرۆشتنی كه‌ركووك و ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار كردووه، ده‌لێـ” مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا میلله‌تی خۆی به‌ته‌نیا جێ ناهێلێت و ئه‌مه ته‌نها له‌و كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه، كه پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستانیان له كه‌ركووك جێ هێشت”.
شایانی باسه پاش فرۆشتنی كه‌ركووك له لایان ( هێرۆ و لاهور و بافل) به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، هه‌وڵده‌درێت ئه‌م پیلانگیریه، به‌رده‌وام بێت، تا ده‌گاته هه‌موو كوردستان”.