ڕاگەیاندراوێك لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باس لە ڕێككەوتنێكی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەكات.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەدا، كە كۆپییەكی لێدراوەتە (خواكوڕك)، هاتووە: “بەپێی ڕێككەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ، كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا كرا، بڕیار درابوو كە هێڵەكانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە كە ڕۆژی بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە”.

جەختیشكراوەتەوە، كە ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو ڕێككەوتنە دەبن و لەم ڕۆژانەدا هێڵەكانی تەماس بەپێی ئەو ڕێككەوتنە ڕێك دەخرێنەوە.

 

Back to top button