توركیا و ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوس ئاگربەستیان راگەیاند

خواكوڕك
 
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد توركیا و یەپەگە ئاگربەستییان راگەیاند، ئاژانسەكە لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا ئاشكرای كردووە، ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوس گەیشتنە رێكەوتن.
 
 
به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، سوپای توركیا بۆی هه‌یه‌ به‌ قووڵای 15 كلیۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكی سووریا. هەرلەو باریەوە جۆن تۆماس، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌په‌گه‌ كاتییه‌.
 
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ روویدا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رۆژی 24ی ئاب/ ئۆگستۆس، چوونه‌ ناو خاكی سووریا و جه‌رابلوسیان كۆنتڕۆڵكرد.
 
Back to top button