هاشم هاشمی: رێكەوتنەكە لە نێوان پاڤێڵ و قاسم سولەیمانى و هادی عامریدابووە
دوای ئەوەی دوێنێ فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كوردستان رایگەیاند كە بە پێی پڵانێكی نێوان چەند كوردێك و سەركردەكانی حەشدی شەعبی, خیانەت لە خەلكی كەركووك و پێشمەرگە كرا, هێزەی پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبی بە هاوكاری دژە تیرۆری یەكێتی دەستیان بەسەر شاری كەركووك داگرت, سەركردەیەكی شیعە رێككەوتنی نێوان ئەم ڵایەنانە ئاشكرا دەكات.
هاشم هاشمی چاودێری سیاسی و وەك كەسێكی نزیك لە سەركردە شیعەكان، لە چاو پێكەوتنێكی بۆ دەنگی ئەمریكا ئاشكرای دەكات كە رێككەوتنێك لەبارەی داگیركردنی كەركووك كرتوە, رێكەوتنەكە لە لایەن بەڕیزان پاڤیل تالەبانی و قاسم سولەیمانی و هادی عامریدا كراوە، دەڵێت “لە ناوچەی رەشادی لای كەركوك بووە، ئەوەی كە لە ژووری دانیشتن وتراوە نادیارە، بەلام رێكەوتنەكە بەو شیوەیە روویداوە، كە هێزەكانی سەر بە پاڤیڵ شوینەكان چۆڵ بكەن و رادەستی هێزە عیراقییەكانی بكەن، ئەوانیش وایان كرد وەك لە رێكەوتنەكەدا كراوە.”
هاشم هاشمی گوتوشیەتی:” ئێمە سوپاسی كاك باڤێل دەكەین كە بە ئاسانی كەركووكی دا بە دەستەوە لە كاتێكدا كە هەموو ئەگەرەكان وا دەخوێندرایەوە شەڕی پێشمەرگە وا ئاسان نابێت و ئیتر كەركووك ناگەڕێتەوە دۆخی چەند ساڵ بەر لە ئەمڕۆ.
لە بەشیكی دیكەی ئەو شیكەرەوەیە باس لەوە دەكات كە حكومەتی عێراقی نەخشە ڕیگای خۆی دەبێت، رەنگە گرنگی زیاتر بە پارێزگای سلێمانی بدات لە داهاتوودا لە بەرامبەر هاوكاریەكانی باڤێل تالەبانی