به وێنه…به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی زێره‌ڤانی كوژرا
له پاش هاتنه پێشی هێزه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نزیك به‌نداوی موسڵ، و په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، شه‌وی رابردوو گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌وڵگری حه‌شدی شه‌عبی خۆی و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی كوژران.
ئه‌و به‌رپرسه ئهمنیهیی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی زێره‌ڤانیه‌وه كوژراوه پاش هاتنه پێشی به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێك، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی حه‌شده و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كوژراوه.
وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندوه” كه به‌رپرسه‌كه ناوی “ئه‌حمه‌د عوبێدی”یه‌و به ئه‌بو یاسر ناسراوه، له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ش حه‌شد به‌ناوی نور سه‌رای.