ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجە (پ.د.ك)
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای (سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه) له روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌دده‌كاته‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ی پارتی ده‌كات له‌و سنوره.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی پارتی له پارێزگای (سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه):-
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجە (پ.د.ك) پاش ئه‌وه‌ی لەچەند سایت و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی کشانەوەی ( پ.د.ک) بەچەندجۆرێکی جیاواز لە سنوری پارێزگاکانی (سلێمانی ـ هەڵەبجە ) بڵاوکراوەتەوە ، ئێمە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەئەم هەواڵانە دوورە لەڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە.