له‌باره‌ی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه‌ سكرتێری تایبه‌تی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌ باره‌ی دواین ره‌ووشی ته‌ندروستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی)،سكرتێری تایبه‌تی ناوبراو، روونكرده‌وه‌ ده‌دات و ریاده‌گه‌ێنێت” كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ زۆر باشه‌.

له‌و باره‌وه‌ سكرتێری تایبەتی (كۆسرەت رەسوڵ عەلی) جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رونكردنەوە دەدات‌ و رایده‌گه‌ێنێت” ناوبراو تەندروستیی جێگیرەو ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە دورن لەڕاستییەوە، (شوان ئەسعەد) سكرتێری تایبەتی “كۆسرەت رەسوڵ عەلی” جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە سایتی غەد پرێسی عیراقی راگەیاندوه‌” كه‌ هەندێك كەناڵی میدیایی وایان بڵاوكردۆتەوە كە كۆسرەت رەسوڵ توشی جەڵتەی دڵ بوەو باری تەندروستیی تێكچوە، بەڵام ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستییەوە.

ناوبراو گوتیشی” كۆسرەت رەسوڵ ئێستا تەندروستیی زۆرباش‌و جێگیرە، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە درۆن‌و دورن لەڕاستییەوە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” پاش ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك، هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕدا بوون، به‌ڵام به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌پێی رێككه‌وتنێك كه‌ركوكیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردو، هه‌ر ئه‌وكات كۆسره‌ت ره‌سوڵ، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان كرد و شچه‌ندین شه‌هیدیان به‌خشی، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ناوبراو جه‌ڵته‌ لێیداوه‌ و یان دیار نه‌ماوه‌.

Back to top button