جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، كه به رووداوێكی ئۆتۆمبێل كۆچی دوایی كرد، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:-
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایى برای بەڕێزمان د.شوان قه‌ڵادزه‌یى، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له په‌رله‌مانى كوردستان‌مان پێگەیشت كه دواى برینداربوونی له رووداوێكی هاتووچۆدا به داخه‌وه رۆژی سێشه‌مه گیانی له ده‌ستدا.
بەناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە پرسه‌و سەرەخۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سەبووری و دڵنەواییش به‌ئێمه و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
17/10/2017