به‌په‌له.. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئاڵای كوردستانه‌وه گه‌ڕانه‌وه نێو مه‌خموور و ده‌ووروبه‌ری
پاش پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌شێك له سنوری قه‌زای مه‌خموور ، له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنوره‌كه.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، به پێی رێككه‌وتنێكی سوپایی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پاشكشه به هه‌ندێك له هێزه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی بارگرژی درووست نه‌بێت و ئاڵۆزی روونه‌دات، له نێوان هێزه‌كان، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئاڵای كوردستانه‌وه گه‌ڕانه‌وه نێو مه‌خموور، له نیو سه‌نته‌ری شاره‌كه و ده‌ووروبه‌ری جێگیر كران، دلنیایی ته‌واوو ده‌ده‌نه خه‌ڵكی سنوره‌كه، كه شار ئارامه و هیچ گرفتێك نیه.
له‌و باره‌شه‌وه دوێنێ شه‌و، به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێر-مه‌خموور، (سیروانی بارزانی) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: كه هێزه‌كان پێكه‌وه ده‌بن و پارێزگاری له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانمان، پاش ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روویدا، كه به‌داخه‌وه نه‌خوازراو بوو، ئێستا ناوچه‌كه ئارام بووته‌وه و هیچ گرفتێك نیه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپا و پۆلیس سنوره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.