گه‌وره‌ به‌پرسێكی داعش له‌ سوریا كوژرا

خواكوڕك
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ 31/8/2016 وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا توانیویه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی له‌ حه‌له‌ب بكاته‌ ئامانج. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكیه‌ دوپاتی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان توانیویانه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆردومانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بكه‌ن كه‌ عه‌دنانی له‌ناوی دابوو.

له‌لایه‌كیتر ئاژانسی (ئه‌عماق)ی سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌ پشتراست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عه‌دنانی له‌ به‌شداری كردنی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌ حه‌له‌ب كوژراوه‌.

ئه‌بو محه‌مه‌د كه‌هاوكات كۆمه‌ڵێك ناوی دیكه‌ی هه‌بوو وه‌كو ته‌ها سبحی فه‌لاح، ته‌ها ئه‌لبه‌نیشی، یاسر خه‌لاف حسێن نزال ئه‌لراوی، جابر ته‌ها فه‌لاح، ئه‌بوبه‌كر خه‌تاب، ئه‌بو سادق راوی.

Back to top button