جه‌ماڵ شه‌ریف باس له‌ یارییه‌كه‌ی تۆتنهام و ریال ده‌كات

لەمیانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و تۆتنهام رووبەرووی یەكتربوونەوە له‌ یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ.

له‌یارییه‌كه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكی جیاواز هه‌بوون ، له‌وانه‌ لێدانی سزا بۆ ریال مه‌درید و گۆڵه‌كه‌ی تۆتنهام و حاڵه‌تێكی لێدانی سزاش بۆ تۆتنهام، له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال شه‌ریف بۆ كه‌ناڵی (beIN SPORT) گوتی: لێدانێکی سزای دروست بۆ تۆتنهام هەژمار نەکرا و كاسیمیرۆ هه‌ڵه‌ی كرد،
له‌ هه‌مانكاتدا گۆڵەکەی تۆتنهام گومانێکی زۆری لێدەکرێت ئۆفساید بێت هه‌رچه‌نده‌ حاڵه‌ته‌كه‌ بۆ ناوبژیوان زۆر قورس بوو ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لێدانە سزاکەی ریال مەدرید دروست بوو.

Back to top button