ڤیدیۆی قاسم سولێمانی بڵاو كرایهوه لهناو كهركووك
تۆماری ڤیدیۆیهك بڵاو كراوتهوه له كهناڵی فهلوجهی عێراقی لهمیانی بهرنامهیهكی رۆژنامهوانی ئهنوهر حهمدانی دا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەردەکەوێت کە لەنێو ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی میلیشیاکان لەسەر جێگەیەکی بڵند وەستاوە و قسە بۆ چەکدارەکان دەکات و لەوە دەچێت وردەکاریی پیلانەکەیان بۆ بخاتە ڕوو.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبهر، لە کاتی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر شاری کەرکووک، فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگەی کوردستان ڕای گەیاند کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشەکەیان بۆ سەر کەرکووک ئەنجام داوە.
شایانی باسه” کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد: ئۆباڵی ئەو کارەساتانەی لە کەرکووک و خورماتوو ڕوویان دا، دەکەوێتە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی”.