بێرنارد ھێنری لێڤی: حشدی شه‌عبی له‌سه‌دام دڕنده‌تر په‌لاماری كوردستان ده‌دات

بێرنارد ھێنری لێڤی، فەیلەسوف و سیاسەتمەداری ناوداری فەڕەنسی لە وتارێکدا، کە رۆژی چوارشەممە 18/10/2017  لەژێر ناونیشانی (ئەمریکا کوردستانی لەسەر سینییەکی زیو پێشکەش بە ئێران کرد) دەڵێت سوپای بەناو فیدڕالی عێڕاق ھەڕەشەکانی سەر کوردستانی لەبەرامبەر ڕیفراندۆمێکی ئاشتیانە بە کردەوە جێبەجێ کرد، کە بووە ھۆی لەباربردنی دەرفەتی پێکەوەژیان لەگەڵ کوردەکان لەو وڵاتە.

بێرنارد هێنری لێڤی ئاماژەی بە کیمیابارانکردن و ستەمەکانی رژێمی سەدام حوسێن لە دژی گەلی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، ”ڕۆژی دووشەممە جێگرەوە شیعەکانی سەدام، کە فەرمان لە ئێران وەردەگرن، بە تانک و تۆپخانە و مووشەکی کاتیۆشا ھێرشیان کردە سەر بیرە نەوتەکان، کە سەرچاوەی ژیان بوون بۆ کوردستان“.

لێڤی پێی وایە ئەو داگیرکارییەی حکومەتی بەغدا سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ ئەو دابەش بوونەی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رووی دا، کە هەروەک کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگەیاندووە، ”چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی“.

ئەو فەیلەسووفە فەرەنسییە ھەروەھا رایگەیاندووە، دۆستانی کورد، کە دوو ساڵە پشت بە کورد دەبەستن بۆ لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و سوێندیان بە پێشمەرگە دەخوارد، ”تا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە جگە لە بێ دەنگییەکی تەواو، کە پێدەچێت بە نیاز بن کوردەکان بۆ قەدەری خۆیان بەجێ بھێڵن، ئەو کوردانەی قارەمانانە شەڕیان بۆ کردن“.

لێڤی بە ئاماژەکردن بەوەی ھەرگیز نابێ ریفراندۆمێکی دیموکراسییانە بە ھێزی سەربازی و گەمارۆی ئابووری وەڵام بدرێتەوە، سەرسوڕمانیی خۆی لەوە نیشان داوە، کە لەو کاتەی ”خەریکە میللەتێک بەتەواوی قورگی دەگیرێت و لەھەموو لاوە ھێرشی دەکرێتە سەر و پەرتەوازە دەکرێ“ و ھەموو جیھان سەیری رووداوەکان دەکات، ”دەبوایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھۆشدارییەکی توندی بە عێڕاق بدابووایە، کە ئێران و تورکیا پاڵپشتی دەکەن.

ئەو سیاسەتمەدارە ناودارەی فەرنەسا و جیهان گوتوشییەتی، ”نەدەبوو پشت لەکوردستان بکەین“، کە تاکە شوێنی سەقامگیرە لە ناوچەکە و یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی مەسیحی، کوردی ئێزیدی و عەرەب ببنە بارمتەی دەستی ھێزە شیعەکان.

Back to top button