پۆتین و ناتانیاهۆ: له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا باسی كه‌ركووك و ریفراندمی كوردستانیان كرد
ئه‌مرۆ سه‌رۆكى ڕوسیا ( ڤلادمێر پۆتن ) و سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ( بنیامین ناتانیاهۆ ) له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا بارودۆخى شارى كه‌ركوك و ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستانیان تاوتوێ كردووه .
نوسینگه‌ى كۆشكى ( كرمیلن) بڵاویكردووه‌ته‌وه” ناتانیاهۆ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ (ڤلادمێر پۆتن ) سه‌رۆكى ڕوسیا ئه‌نجام داوه و به ووردى شرۆڤه‌ى پرسى سوریا و دانانى بنكه‌ى سه‌ربازى ئیران له سوریا‌و پرۆگرامه ناوه‌كیه‌كه‌ى ئیران و بارودۆخى شارى كه‌ركوك و پرسى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستانیان ) كردووه .
پێشتریش هه‌ردوو سه‌رۆك بۆچوونیان نه‌رێنى بووه له باره‌ى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان .