باشترین خواردنه‌كان به‌پێی شێوه‌ی له‌شی ئافره‌تان

خواكوڕك
باوترین جۆره‌كانی له‌ش و لار له‌ جیهاندا بۆ چوار جۆری بنچینه‌یی دابه‌ش ده‌بن، توێژه‌رانی ته‌ندروستی پێیان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جواترین شێوه‌كانی خۆت به‌ده‌ست بێنی ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆن:

شێوەی سێو: ئەم شێوە لەشە زیاتر چەوری لەدەوری ورگ و کەمەر کۆدەبێتەوە، پێویستە زیاتر ئەو خۆراکانە هەڵبژێرن کە پڕۆتینی زۆرە و واز لە خواردنی کاربۆهێدرات بهێنن، چونکە دەگۆڕێت بۆ شەکر و چەوری لە ورگدا، لەهەمانکاتدا هەوڵبدە چەوریە سوودبەخشەکان هەڵبژێریت وەک زەیتی زەیتون و زەیتی گوێزی هیندی، ماسی توت و سەلەمون و شوکوڵاتە و سەوزە و خواردنی سێو.

شێوە هەرمێ: خاوەنی ئەم شێوە لەشە زیاتر چەوری لەدەوری سمت و ڕانەکانیدا کۆدەبێتەوە، ڕەچاوی خۆت بکە لە خواردنی کاربۆهێدراتەکان و شیری کەم چەوری بخۆ و زیاتر بروکلی و فاسۆلیا و پاقلە و سەوزە و میوە ڕیشاڵیەکان هەڵبژێرە، دووربکەوەرەوە لە خواردنی چەوری و کافاینەکان.

شێوە کاتژمێری لمی: ئەم شێوازە لەشێکی نمونەییە زۆر چونیەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە، هەر بۆیە دەتوانیت هەموو شێوازە خواردنەکان بە بڕی پێویست بخۆیت چەوری و کاربۆهێدرا ت و پڕۆتین، خواردنی مریشک و سەوزە و میوە و کەمێک چەرەسات زۆر بەسوودە.

Back to top button