قه‌ره‌ته‌په‌ش نه‌دراوه‌ به‌یه‌كێتی و له‌وێش ده‌ریان كرد

 
دواى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسداران رۆژى 16ى 10ى 2017 به‌ پێى پلانێكى ئاماده‌كراو له‌نێوان ( پاڤڵ تاڵه‌بانى و هادى عامرى و قاسم سوله‌یمانى ) شارى كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانى سه‌ربه‌شاره‌كه‌یان داگیركرد ، ئه‌مرۆش له‌یه‌كه‌مین كاریان به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ( قه‌ره‌ته‌په‌) یان له‌ كاره‌كه‌ى دورخسته‌وه‌ كه‌كورده‌ ، به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى یان كرده‌ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌ .
 
ئه‌مڕۆ 18ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌سه‌ر ناحیه‌ى قه‌رته‌په‌دا گرت و بڕیاریاندا به‌ دورخستنه‌وه‌و لابردنى ( وه‌هاب ئه‌حمه‌د ) به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ ، كه‌ ناوبراو به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و سه‌ربه‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌ ، هه‌رله‌ دواى دورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌ ( عبدوائه‌میر جه‌واد ) لێپرسراوو سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ربه‌باڵى رێكخراوى به‌در له‌ ناحیه‌كه‌ كراوه‌ته‌ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌.
Back to top button