ئازاد جه‌بارى : ژیانى هاولاتیان له كه‌ركوك پارێزراو نیه‌و ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كرێت و یارى به كه‌رامه‌تیان ده‌كرێت
“ئازاد جه‌بارى ” ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ” له ناو شارى كه‌ركوكدا حه‌شدى شه‌عبى له زۆرێك له شوێنه‌كانى ناوشار بازگه‌یان داناوه و كارى نایاسایی ده‌كه‌ن و نازانین دۆخه‌كه به كوێ ده‌گات ، ژیانى هاولاتیانى كه‌ركوك پارێزراو نیه و ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كرێت و یارى به كه‌رامه‌تیان ده‌كرێ ، ئیتر چۆن ژیانیان پارێزراو ده‌بێت ، پێویسته به‌رگه بگرین “.
“ئازاد جه‌بارى ” ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ” ئه‌و خه‌ڵكه تووشى ده‌یان كێشه بووه‌و له ئێستاشدا یه‌كێتى له ناو كه‌ركوكدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نیه ، داوامان كردووه كه حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركوك نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌رماڵ و حاڵى خۆیان “.
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 18ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ( كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد “كه ئۆباڵى كاره‌ساته‌كه‌ى كه‌ركوك له ئه‌ستۆى كاڵفامه‌كانى نێو یه‌كێتى یه “.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى ( مه‌لا به‌ختیار ) له په‌یامێكیدا ڕایگه‌یاند ” هه‌لپه‌رست و هه‌رزه عه‌قڵه‌كانى ناویه‌كێتى و فه‌یسبوك بازه‌كانیش هه‌ر خه‌ریكى شێواندنى زه‌هنیه‌تى خه‌ڵكن ، هه‌رگیز هه‌ژموونگه‌رى هیچ كه‌س و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك و هیچ ده‌سته‌گه‌رییه‌ك ، قابیلى قبوڵ نیه “.