حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، به‌یاننامه له‌دژی كه‌ناڵی رووداو و كوردستان 24 بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر راستگۆی و راستی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵی ( كوردستان 24 و رووداو) ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا لە دژی دوو كەناڵی تەلەڤزیۆنی كوردستان بڵاوكردەوە، بەهۆی ئەوە هەردوو كەناڵەكە ڕاستییەكان لەبارەی دۆخی كەركووك بۆ جیهان دەگوازنەوە.
هه‌ر له بایاننامه‌كه‌ی حشد و پاسدارانی ئێرانی دا كه بە بیانووی ئەوەی هەردوو كەناڵی (كوردستان24) و (ڕووداو) ڕای گشتی تووشی نیگەرانی دەكەن و و (ڕقوكینە) بڵاو دەكەنەوە، پێویستە ڕێگریان لێ بكرێت و مۆڵەتی كاركردنیان پێنەدرێت، ئەم راگەیاندنه، پێدەچێ بەشێك بێت لەو دەستەی لە پشتەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سووڕانەوە و شاری كەركووكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی و عێراقییەكان كردەوە، ئێستەش ڕێگری لە گواستنەوەی ڕاستییەكان دەكەن لەلایەن هەردوو كەناڵە كوردستانیەكە.
لە كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران و حشد، داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كردووە هەموو ڕێگەپێدانەكانی ئەم دوو كەناڵە بكێشنەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چاوەڕوان دەكرێ مەترسی بكەوێتە سەر گیانی پەیامنێرانی دوو كەناڵەكە، لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێزە تێكەڵ و بێسەروبەرەكانی عێراقەوە.