شاناز و قوباد تاڵەبانی رووبەروی یەكتر دەبنەوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی قایمقامی كۆیە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند لەكۆیە لەبەر هۆكاری تەشەنەكردنی زێدەرۆیەكان لەو شارۆچكەیە، زێدەرۆیەكان زیاتر دەبێت و قایمقامی كۆیە بەوەكاڵەت دەلێت، زێدەرۆیی لە كۆیە ئەوندە پەرەی سەندووە، شەوانە زیندانەكانی كۆیە پڕ دەبنە لەو كەسانەی كە رۆژانە زێدەرۆی دەكەن.
 
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو بە خواكوڕكی راگەیاند زێدەرۆیەكانی كۆیە كەسی ئاسایی ناكەن، دەلێت باندی مافیا بە پاڵپشتی كەسی دەسترۆیشتوو ناو یەكێتی دەكەن، ئەمەشە بۆتە هۆكاری ئەوەی كە كەس نەتوانێت ئەو زێدەرۆیانەی شارۆچكەی رابگرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت راستەوخۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی خوشكی هێرۆ، تاوانبارە لە زێدەرۆیەكانی شارۆچكەی كۆیە، هەموو باندە مافیاكانی زێدەرۆی ئەو شارە لەلایان ئەوەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت،
 
لەبەرامبەر ئەو زێدەرۆیانەی شارۆچكەی كۆیە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەهێنێتە قسە و داوای راگرتنی زێدەڕۆییەكان دەكات.
 
پڕۆسەی راگرتنی زێدەڕۆییەكان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و بڕیار وایە خۆیشی سەردانی ئەو شارە بكات بۆ گوێگرتن لە چۆنێتی چارەسەركردنی دوای راگرتنی زێدەڕۆییەكان.
 
دادوەر د.هیمداد مەجید عەلی مەرزانی، دادوەری لێكۆڵینەوەی كۆیە بە رووداوی راگەیاند وە”لەلایەن جەنابی كاك قوبادەوە پەیوەندیم پێوە كرا كە دەبێت زێدەڕۆیی رابگیرێت، ئێمەش بەپێی ئەو سكاڵایانەی لەلایەن قایمقامیەت و شارەوانی و داواكاری گشتییەوە پێمان گەیشتوون فەرمانی دەستگیركردنمان بۆ سەرپێچیكاران دەركردووە و ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە دەڵێین زێدەڕۆیی راگیراوە”.
 
چاودێرانی سیاسی پێبان وایە ئەمە ناكۆكی تری نێو یەكێتیە لەناو باڵەكان، رووبەرو بوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەو پرسەدا راستەوخۆ رووبەرو بوونەوەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە.
Back to top button