بایدەمیر بە شیعرێك ھاوخەمی بۆ كەركوك و پشتیوانیش لە بارزانی دەكات
عوسمان بایدەمیر وتەبێژی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانی توركیا، نیگەرانییەكانی خۆی بۆ داگیركردنی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بە شیعرێك دەربڕیوە.
بایدەمیر وەكو پاڵپشتییەك بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە فەیسبووك شیعرێكی بە زمانی توركی نووسیوە و، دەڵێت بە هەموو شێوەیەك لە پشتین.
دەقی شیعرەكەی بایدەمیرە:
لە كاتی مردن و ژیندا
لە دیلی و لە ئازادیدا
لە ئاشتیدا، لە شەڕدا
لە خیانەت و قوربانیدا
لە كاتی پێكەنین و لە فرمێسك ڕشتندا
لە بەهەشت و جەهەنەمدا
بە روحمان و بە خوێنمان لەگەڵتین
ئەی كوڕی موستەفا بارزانی، كە سەرهەڵدانی دژی زاڵمان كرد لە دنیادا.