سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەكات

خواكوڕك
 
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەلیم جبووری، لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24، رایگەیاندووە، دەستووری عێراق رێگا بە سەربەخۆیی کوردستان دەدات.
 
جبووری ئەوەش دەلێت، لەبارەی پرسی جیابوونەوەی کوردستانی باشوور لە عێراقەوە، رایگەیاندووە، کە ”ئەمە بژاردەیەکە دەستووری عێراق رێگەی پێداوە“.
 
بەپێی دەستووری عێراق، کە لە ساڵی 2005 نووسراوەتەوە و زۆرینەی هاووڵاتییانی عێراق پەسەندیان کردووە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی فیدڕالیی عێراق و پێویستە حکوومەتی فیدڕالیی عێراق رێژەی %17ـی داهات و بودجەی عێراق بۆ ئەو هەرێمە بنێرێت.
 
بەپێی گوتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق هیچ ساڵێک رێژەی %17ـی بودجە و داهاتی عێراقی بە تەواوی نەناردووە و لە ساڵی 2013ـەوەش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بە تەواوەتی بڕی.
 
هەر بەپێی دەستووری عێراق، تا ئەوکاتەی حکوومەتی عێراق پابەندی دەستووری وڵات بێت، عێراق بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە و لە ئەگەر پابەند نەبوونیش بەو دەستوورە، هەرێمی کوردستان مافی جیابوونەوەی لە عێراق هەیە.
Back to top button