دادگایی عێراقی عه‌ره‌بی: بریاری ده‌ستگیر كردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵی ده‌ركرد
گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/10/2017، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ركرد”.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه له به‌غدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵی ده‌ركردووه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی بووه كه سوپا و پۆلیسی فیدراڵی له پارێزگای كه‌ركووك به‌هێزی داگیركه‌ر ناوبردووه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دادگا لێدوانه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به سوكایه‌تی و هاندان دژی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه به مادده‌ی 226 له یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیكردنی بۆ ده‌ركردووه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه باڵێكی یه‌كێتی له‌شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا كه بریار بوو ئه‌م شه‌ڕه بۆ دیاری كردنی سنور بێت له‌نێوان عێراق و كوردستاندا، ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران و حسدی شه‌عبی رێكه‌وتن و هێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتا له شه‌ڕی پاسدار و حشد دا پاشه‌كشه پێكردووه، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌خوێن 11 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی بریندار و شه‌هید، ئازاد كرابوون فرۆشت”.