گوته‌بێژی یه‌كێتی:كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت ئاگاداری كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوون له‌كه‌ركووك
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا بۆ په‌رده پۆش كردنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له باڵی رێكهوتوو له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی، بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، ئه‌و بریاره‌ی كه دراوه بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، له‌لایان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركووك بووه، ده‌شلێـ” كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت، ئاگاداری رێكه‌وتنه‌كه نه‌بوونه”.
ئه‌م قسانه‌ی قسه‌كه‌ری باڵی رێكهوتوو له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به سه‌رپه‌رشتی قاسم سولێمانی، بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك له‌كاتێكدایه، هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی 18/10/2017 له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا، ئه‌و رادهستكردنهیان به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌مدا و ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبه‌كه‌یان و به “كاڵفام” ناوبران”.
گوته‌بێژی باڵی رێكهوتوو له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی خۆی یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم و پێش ریفراندۆمیش یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا زۆر دژی ریفراندۆم قسه‌ی ده‌كرد و به ئاشكرا پێوه‌ی دیار بوو كه سه‌ر به باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژه‌ی باڵی رێكهوتوو له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك خاڵێكی رێكه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”هەزار و 500 پێشمەرگە و لەبەرامبەریشدا هەزار سەربازی عێراقی لەو سنوورە جێگیر دەکرێن”.