مالیكی: پێشوازی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن
له دیمانه‌یه‌كی میدیایی دا نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنێت”پشتیوانی لە دووئیدارەیی کوردستان دەکەم”.
نوری مالیكی له دیمانه‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”هانی دروستکردنی هەرێمی دووەم لە کورستان دەدەم، یاخود پارێزگاکانی هەرێم بە حکومەتی ناوەندی گرێبدرێنەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە بارزانی هەموو دۆستەکانی لە دەستداوە، “تەنیا ئیسرائیل نەبێت، ئێستا بە تەنیا و بێ پشتوان ماوەتەوە”.
نوری مالیكی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەرێمی کوردستان، خراپی دۆخی سیاسی لە وڵات قۆستەوە و هەژموونی خۆی فراوانکردووە، پێشمەرگە بەرگری لەو ناوچانە کردووە، خاکی ئازاد نەکردووە، ریفراندۆمیش قۆناخێکی ئاشکرابوو بۆ ئەوەی کورد هەژموونی خۆیان بسەپێنن”.
لەبارەی رووداوەکانی کەرکووکەوە، نووری مالیکی، لەو دیمانه‌یه‌دا پشتوانی لە حکومەتی عێراق دەکات “ستاییش و رێز لە سەرکردەکانی سلێمانی بنرێت، بەهۆی وەستانیان لەپاڵ بەغداوە”.