سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی له‌دیوی ئێرانی حاجی ئۆمه‌ران كشانه‌وه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و حشدی شه‌عبی، هێزێكی زۆری هاوبه‌شی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، له دیوی ئێران هاتنه سه‌ر سنوری حاجی ئۆمه‌ران، له‌وێدا چاودێری دۆخه‌كه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌وقیتی دیاری كراوی خۆیاندا كه له پیلانه‌كه دانرا بوو، هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان و له‌وێوه بێنه ژووره‌وه بۆ داگیر كردنی كوردسنتان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، له دیوی ئێرانی سنوری حاجی ئۆمه‌ران له‌ئێستادا پاشه‌كشه ده‌كان و ناوچه‌كانی به‌جێ هێشت”.
شایانی باسه رێكه‌وتنی نێوان بافل تاڵه‌بانی و قاسم سولێمانی و هادی عامری، بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان بڵاو كرایه‌وه، تێدا خاڵه‌كانی فرۆشتنی كه‌ركووك ئاشكرا كرد”.