تائێستا له كه‌ركوك گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تیكردن به كورد به‌رده‌وامه
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى خواكوڕك تائێستا له‌گه‌ره‌كه كوردنشینه‌كان ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تیكردن به‌رده‌وامه‌و بنكه‌و باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ته شوێنى گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تیكردن به كورد و پێكهاته‌كانى تر .
به پێى زانیارییه‌كانى خواكورك ( ئاراس و لاهورى شێخ جه‌نگى ) لیستێك له ناوى لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌و عه‌ره‌به سووننانه‌ى كه هاوسۆزیان بۆ پارتى هه‌یه داوه‌ته میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و له ده‌روازه‌كانى كه‌ركوك بازگه‌یان داناوه و به‌دواى ئه‌و ناوانه‌دا ده‌گه‌رێن كه پێشتر له‌لایه‌ن باڵه‌كه‌ى پاڤێل و ئاراس و لاهوره‌وه پێیان دراوه ، هه‌ربه پێى زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ جێگیركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ، هێزێكى یه‌كیتیش هه‌ماهه‌نگیان ده‌كات .