ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ : حه‌شدى شه‌عبى پێشیلكارى و تاوانیان ئه‌نجام داوه‌

 
دواى روداوه‌ خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ به‌ هۆى ڕێكه‌وتنى ( پاڤێڵ تاڵه‌بانى و هادى عامرى و قاسم سوله‌یمانى ) له‌ %51 خاكى هه‌رێمى كوردستان و به‌گشتى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ته‌سلیم به‌ سوپاى پاسداران و حه‌شدى شه‌عبى كران .
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ” به‌داخه‌وه‌ دواى ڕوداوه‌كانى 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 كه‌ركوك و خورماتوو گوڵاڵه‌و خانه‌قین و شوێنه‌كانى دیكه‌ ، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌دان پێشێلكارى و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه‌ ته‌نها به‌ هۆى جیاوازى نه‌ته‌وه‌یی و تائیفى و مه‌زهه‌بى ئه‌نجام داوه‌ ، ئه‌و تاوانانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوى خراوه‌ته‌ لیستى شه‌رمه‌زارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان “.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت ” ئه‌و تاوانانه‌ بووه‌ته‌ هۆكارى ئاواره‌كردنى زیاتر له‌ 100 هه‌زار هاولاتى و ماڵه‌كانیان به‌ جێهێشتووه‌ ونیگه‌رانین له‌ئاست بێده‌نگى و چاوپۆشى بێ هه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراق و لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ هیچ هه‌ڵویست و به‌دواداچونێكیان نه‌بووه‌ “.
Back to top button