ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى : پێویسته هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه سیاسى و سه‌ربازیانه‌ى ئه‌م دۆخه‌یان خوڵقاند سزاى یاسایی بدرێن

” ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ” ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان له سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕایگه‌یاند ” جارێكى دیكه دواى ئه‌و هه‌موو قوربانى و خوێنه ، خاكى كوردستان له خانه‌قینه‌وه تا شنگال كه‌وته‌وه ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و دوژمنانى كورد ، هه‌رچه‌نده هاوڵاتیان زۆر قاره‌مانانه به‌رگریان له زیدى خۆیان كرد ، پێویسته حزبه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له رێكبخه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ته‌وه رزگارى بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووش ده‌ست نیشان بكه‌ن “.
“ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ” جه‌ختى له‌وه كرده‌وه‌و ڕاشیگه‌یاند ” ئێستا پێویستیمان به یه‌كڕیزى و كۆده‌نگى یه ، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه سیاسى و سه‌ربازیانه‌ى بوونه هۆكارى خوڵقاندنى ئه‌م دۆخه پێویسته به‌بێ ئه‌وه‌ى خاتریان بگیرێت سزاى دادگایی بدرێن “.