هێزی لاهور تاڵه‌بانی و بافل تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ وه‌ستاون بۆ رێگری كردن له‌چوونیان بۆ كه‌ركووك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ره‌و كه‌ركووك پێشره‌ویان كردووه‌، حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران پاشه‌كشه‌یان كردوو، له‌به‌رامبه‌ردا، هێزه‌كانی بافل و لاهور تاڵه‌بانیان رووبه‌رووی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردۆته‌وه‌، یه‌ك هه‌نگاو ده‌بێته‌ شه‌ڕی ناوه‌خۆی، بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌سته‌وه‌ستان راوه‌ستاوه‌، ناتوانێت پێشره‌وی بكات بۆ ناو كه‌ركووك.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كوردستان، پێشره‌ویان كردووه‌ بۆ ناو كه‌ركووك، به‌ڵام سوپای هاوبه‌شی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، پاشه‌كشه‌یان كردوو هێزێكی زۆری بافل تاڵه‌بانی و لاهور تاڵه‌بانیان له‌به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ستاون و پێداگرن له‌وه‌ی ده‌بێت شه‌ڕی براكوژی بكه‌ن، ده‌نا رێگا به‌ چوونیان نادرێت بۆ ناو كه‌ركووك”.

سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌شلێـ” هیچ فه‌رمانێكمان پێ نیه‌ و ناشتوانین بچین بۆ كه‌ركووك، چونكه‌ هه‌ركه‌ پێشره‌وی ده‌كه‌ین هێزی لاهور تاڵه‌بانی و بافل تاڵه‌بانی ده‌خرێته‌ پێشمان و پێشره‌ویمان رادگرێت، چونكه‌ شه‌ڕی براكوژی ده‌ست و پێمان به‌ستراوه‌، ناتوانین شه‌ڕی براكوژی بكه‌ین”.

Back to top button