پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای رەسافەی بەغدا فەرمانی دەست بەسەركردنی بۆ بەڕێز كۆسرە رەسوڵ عەلی جیچگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەركرد, سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە:” با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام با بشزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆشیان نییە بیگرن.
دەقی پەیامەكە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 دادگەی لێكۆلینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەكانی كەركووك.
ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە. گەلێك ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت. كەسێك ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقلییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.
با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام با بشزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆشیان نییە بیگرن.
مسعود بارزانی
19ـی 10ـی 2017