رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان هاوسەنگی ناوەخۆشی نەپاراست

خواكوڕك
رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی خایاندووە تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ بڕگەكانی ناو ئەو رێكەوتنە، بەگوێرەی زانیاریەكانیش سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان شكەستی هێناوە و باڵی كۆسرەت و بەرهەم ساڵح لە سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كشانەوە.
 
میدیایەكی سەر بەیەكێتی، نزیك لەو دوو باڵە رایدەگەێنێت، بەهۆی‌ نیگەرانییان لەگۆڕینی‌ كاندیدی‌ یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگای سلێمانی بەبێ‌ پرس‌و راوێژی‌ ئەوان، باڵی‌ كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی لەسەركردایەتی‌ هاوبەشی‌ یەكێتی‌‌و گۆڕان دەكشێنەوەو لەمەودوا بەشداری‌ كۆبوونەوە هاوبەشەكان ناكەن.
 
شارپرێسی نزیك لە یەكێتی ئاشكرای دەكات لە رۆژی سێشەممە شاندی باڵی بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ سەردانی نەوشێروانیان كردووە و نێگەرانی خۆیان پێ راگەیاندووە، لەوەی بەبێ پرسی مەكتەبی سیاسی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی كاندید بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە.
 
 
لەمبارەیەوە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بەهەمان ماڵپەری نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە “هەرچەندە لەكۆبوونەوەی‌ هەردوو فراكسیۆنی‌ یەكێتی‌‌و گۆڕاندا، كە رۆژێك پێش كۆبوونەوەی‌ ئەنجوموەنی‌ پارێزگا لەمەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ بەڕێوەچوو كاندیدی‌ پۆستەكان بەبێ‌ كێشە یەكلاكرابوونەوەو كاندیدی‌ سەرۆكی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگاش، كە جێگری‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگا بوو یەكلاكرابووەوەو ئاگاداریش كرابوو، كە كاندیدی‌ یەكێتییە، بەڵام بەهۆی‌ گۆڕینی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سەرۆكی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەبێ‌ راوێژو پرسیاركردن‌و بەشێوەی‌ تاكلایەنانە بووە هۆی‌ دروستبوونی‌ جۆرێك پشێویی‌‌و ناعەدالەتی”.
 
ئەو ماڵپەرە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە جارێكی تر سەركردەی ئەو دوو باڵە ئامادەن نین بەشداری رێكەوتن و سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بكەن.
Back to top button