سیناتۆرێكی دیكەی ئەمریكا پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات
سیناتۆرێكی دیكەی ئەمریكا پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات و بەپێویستی دەزانێت وڵاتە دیموكراسییەكانی جیهان دانی پێدا بنێن.
سیناتۆر تێد كرووز دەڵێت: كوردەكانی عێراق بەڕوونی ئارەزوومەندیان بۆ سەربەخۆیی دەربڕیوە، بۆیە پێویستە وڵاتە دیموكراسییەكانی جیهان دان بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیاندا بنێن”.
تێد كرووز دەشڵێت: “پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چاو بە سیاسەتی خۆی لە پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق بخشێنێتەوە، ئەگەر بەردەوامبێت لە گوشارخستنە سەر كوردستان”.