لە كەركووك پێكدادان لەنێوان خەڵك و هێزە عێراقییەكان روویدا
لە شاری كەركووك شەڕ و پێكدادان لەنێوان خۆبەخشەكان و هێزە عێراقییەكان روویدا و هەمەرێكی سەربازی حەشدی شەعبی تەقێندرایەوە.
لەدوای كاژێر 09:00 ی ئەمشەو لەلایەن چەكدارە خۆبەخشەكانی كوردەوە لە گەڕەكی شۆریجەی كەركووك تەقە لە هێزێكی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی ناوەندی كراوە، شەڕەكە بۆ نزیكەی 20 خولەك بەردەوام بووە، تاوەكو ئێستاش لە چەند شوێنێكی شارەكە تەقە بەردەوامە.
چەند شایەتحاڵێك رایانگەیاند، ئەوەشیان خستەڕوو چەكی قورسی وەك ئار بی جی لە شەڕەكەدا بەكارهاتووە.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەكان، لە شەڕەكەدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری هەمەری حەشدی شەعبی بە ئار بی جی كراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوە.