نجم ا‌لدین كه‌ریم چەند نهێنیەک ئاشكرا ده‌كات
“نجم ا‌لدین كریم ” پارێزگارى كه‌ركوك به ئاژانسى بلۆمبێرگى ڕاگه‌یاند ” ئه‌و شه‌وه‌ى میلیشیا شیعه‌كان په‌لامارى شارى كه‌ركوكیان داوه ، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه ، شه‌وێك پێشتریش هه‌ریه‌ك له ( پاڤڵ تاڵه‌بانى و لاهورو ئاراسى شێخ جه‌نگى و نوێنه‌رى قاسم سوله‌یمانى هاتوونهتهلاى ههرشهیان لێ كردووه و وتویانه : ده‌بێت پاشه‌كشه له هه‌ڵوێسته‌كانت بكه‌ى ، ئه‌گه‌رنا هێرشت ده‌كه‌ینه سه‌ر “.
“نجم ا‌لدین كه‌ریم ” له درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئاژانسه‌كه ده‌لێت ” شه‌رم له حكومه‌تى ئه‌مریكا ده‌كه‌م كه هه‌ڵگرى جنسێى ئه‌مریكام و ساڵانێكه له عێراق پشتگیرى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا بووم “.
ئاژانسى بلۆمبێرگ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه ” له ڕوداوه‌كانى (72 ) كاتژمێرى ڕابردوودا ( قاسم سوله‌یمانى ) فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه سوپاى پاسداران ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه و وابڕیاریشه رۆژى یه‌ك شه‌مه 22ى 10ى 2017 له‌گه‌ڵ (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ڕێكهوتنهكهى ته‌واو بكات “.