حه‌شدی شه‌عبی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكه‌ن و ناكشێنه‌وه
حه‌شدی شه‌عبی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رانی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی، پشتگوی خست و نه‌ك هه‌ر له كه‌ركوك نه‌كشاونه‌ته‌وه به‌ڵكو ئێستا له‌م دیو كه‌ركوك ده‌یانه‌وێ، هێرشبكه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ و هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پاش ئه‌وه‌ی میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به ده‌ست كیسه‌ی باڵێكی نێو یه‌كێتی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له باشووری كه‌ركوك هاتنه نێو شاره‌كه و رێككه‌وتنیان ئه‌نجامدابوو، له ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه” كه ئێمه هیچ رێێكه‌وتنێكمان نیه، ته‌واووی ئه‌وسنورانه‌مان به خوێن ئازادكردووه له پێشمه‌رگه، كه چی هێشتاش سه‌رانی یه‌كێتی هاوشانی حه‌شد هاوكارن و پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌ێنن” كه حه‌شد له نێو كه‌ركوك نه‌ماوه، له كاتێكدا ئێستا حه‌شدی شه‌عبی به هێزێكی زۆره‌وه له نزیك پردێ ده‌سته‌وه‌ستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وه‌ستاونه‌ته‌وه و شه‌ڕێكی قورسه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش لێیان به‌ده‌ستهاتون و زه‌برێكی كووشنده‌یان لێداون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان حه‌شد و پێشمه‌رگه له نزیك پردێ چه‌ندین تانك و هه‌مه‌ری حه‌شد تێك‌شكاون، چه‌ندین كه‌لاكیان به‌جێماوه له مه‌یدانی شه‌ڕ و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه، له ئێستادا حه‌شد پاكشه‌ی كردووه.