وه‌زیرێكی سعودیه هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئێران: هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تیرۆر چاره‌نووسی نه‌مانه
وه‌زیری سعودیه بۆ كاروباریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، له تویتێكدا ده‌ڵێت” بێده‌نگیه‌كه جێ بهجێدهدریت و ریسوا ده‌بن.
سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تى سعوودی بۆ كاروبارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، كه پێشتر باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى بوو له به‌غدا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (توویته‌ر) نووسیویه‌تى” بێده‌نگییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕیسوا ده‌بن، تیرۆر و كهسوكارهكهشى چاره‌نووسیان له‌ناوچوونه، وه‌ك چۆن داعش له‌ناوبرا، به‌هه‌مان شێوه ڕێكخراو و حزبه تیرۆریستییه‌كانى تر له‌ناو ده‌برێن.
وه‌زیره‌كه‌ی سعودیه ئه‌وه‌شی نووسیوه “ئه‌وه‌ى له توانایدایه بیكه، پرۆژه تێكدهرانهكانیشتان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه به‌م نزیكانه ڕیسوا ده‌كرێن، به‌دڵنیاییه‌وه تیرۆریش چاره‌نووسى نه‌مانه، وه‌كچۆن داعش له‌ناوبرا.
سه‌بهان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كه به‌ڵگه‌كان تێوه‌گلانى ئێران و دهستێكهڵكردنى له‌گه‌ڵ قاعیده ده‌سه‌لمێنن، گوتیشی: “له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا به‌ڵگه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
سه‌بهان یه‌كیكه له‌و وه‌زیرانه‌ی سعودیه كه هه‌میشه دژ به میللیشیا درووستكراوه‌كان بووه و له پێشتریش باڵوێزی وولاته‌كه‌ی بووه له به‌غدا، دژی حزبولڵا و هه‌موو میللیشیا نزیكه‌كانی تری ئێران بووه.