هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 12 تانك و زریپۆش و هه‌مه‌ری حه‌شدی تێكشكاند

له‌شكركێشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر خاكی كوردستان و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستادا دوژمن زه‌ره‌ و زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20/10/2017 پاش له‌شكركێشیه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ و پێشڕه‌وویه‌كانی به‌ هه‌وكاری باڵێكی نێو یه‌كێتی، له‌ ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌و په‌لامار و هێرشبوونه‌ته‌وه‌ و زه‌برێكی زۆریان له‌ دوژمن وه‌شاندووه‌ و 12 هه‌مه‌ر و تانكی زریپۆش ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌یان كه‌لاكی دوژمن له‌ به‌ركانی جه‌نگ به‌ جێماوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان تا دێ شه‌ڕه‌كه‌ سه‌خت ده‌بێ و هێزێكی زۆری تری پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ سنوره‌كه‌ و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشی دوژمن و بۆ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له‌ ئاماده‌باشین.

Back to top button