حكومه‌تی عێراق به‌سیسته‌می پێش 2003 مووچه ده‌داته چوار پارێزگایه‌كه‌ی باشوری كوردستان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/4236543677.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” له‌سه‌ر پێدانی مووچه به پارێزگاكانی ئێستا سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان، به‌سیسته‌می پێش 2003 مووچه ده‌ده‌ین، هێزی پێشمه‌رگه‌ش كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی خیانه‌تی نێوان بافل و قاسم سولێمانی و حشدی شه‌عبی، ده‌كرێته به‌شێك له حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی عێراقی و سیسته‌می هه‌رێمی كوردستانیش ده‌چێته چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زی”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا له‌باره‌ی ده‌نگۆی پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند، نیازی به‌غدا و حشدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه، هیچ حیسابێك بۆ ئه‌و ژماره زۆری فه‌رمانبه‌ران ناكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێش 2003 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی هێزی به‌رگری و حشدی شه‌عبی و له‌ژێر فه‌رمانده‌ی حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی ده‌بێت، سیسته‌می هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ینه سیسته‌می لامه‌ركه‌زی”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی نیازی حشدی شه‌عبی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا بسه‌پێنێت، سیسته‌می فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ سیسته‌می لامه‌ركه‌زی بگۆڕێـت، به‌پێی رێكه‌وتنه خیانه‌ته‌كه‌ی بافل تاڵه‌بانی، كه له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی و حشدی شه‌عبی دا كردوویه‌تی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌می لامه‌ركه‌زی”.
پێشتر حشدی شه‌عیی و بافل تاڵه‌بانی به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، رێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامداو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكه‌وتنه، خیانه‌تیان له‌سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه كردوو پاشه‌كشه‌یان به‌هێزی پێشمه‌رگه كرد له‌به‌رامبه‌ر حشدی شه‌عبی و به‌مه‌ش، حشدی شه‌عبی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر شاری كه‌ركووك”.