ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ چه‌كى ئه‌مریكی هێرشیان كرده‌ سه‌ر پردێ

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكانى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتییان لێده‌كرێت، به‌ چه‌كى ئه‌مریكییه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر پردێ.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “هێزە عێراقییەکان، لەوانەش حەشدی شەعبی کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتیان لێدەکرێت، لە پردێ هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان، لەوانەش حەشدی شەعبی، چەکی ئەمریکی لە هێرشەکەیاندا بەکاردەهێنن”.

Back to top button