ڕاگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

له‌ راگه‌یاندراوێكدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند”كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.
 
وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌” لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.
 
له‌ كۆتایی راگه‌یاندراوی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.
 
Back to top button