پارێزگاری هه‌ولێر:دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان كه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ولێر نییه
نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه ئه‌مڕۆ كردوویانه‌ته سه‌ر پردێ، ڕای گه‌یاند: “دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان كه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ولێر نییه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زۆر جوامێرانه ڕووبه‌ڕووى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه‌ى ده‌كرێت هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه و له كۆتاییدا ده‌بێت كێشه‌كان به دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن، گوتیشی: “ئه‌وان به‌و چهكانهوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان كه ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕى دژ به داعش به‌و هێزانه‌ى داوه”.
پارێزگارى هه‌ولێر داواى له میدیاكان كرد، ڕاستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و گوتیشی: “پێویسته ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌دا بن، نه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى، بۆیه داوا ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمییه‌كان بكه‌نه سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ”.
نه‌وزاد هادى، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا باسى له‌وه‌شكرد، كه به‌به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت كێشه‌كان به‌شێوه‌ى گفتوگۆ و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن.