كه‌ناڵی خائینی ئێن ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن و باڵی یه‌كێتی له‌دیوی حشدی شه‌عبی دژی پێشمه‌رگه رووماڵ ده‌كه‌ن
هه‌ريه‌ك له كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى كه پێشتر خاوه‌نه‌كه‌ى تۆمه‌تبار كرابوو، به وه‌رگرتنى پاره له نورى مالكى و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن و گه‌لى كوردستان و كه‌ناڵه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر به يه‌كێتى له سلێمانى بوونه‌ته زمانحاڵى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و رووماڵى كرده‌وه‌كانيان له دژى خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى روويان له شاره‌دێى پردێ كردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى و له به‌رامبه‌ردا هێزى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كانى دانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك زياتر ده‌رباز نه‌بن.
له‌و باره‌يه‌وه فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، رايگه‌ياندووه، كاتژمێر هەشتی بەیانیی ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.
لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.
دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.
له رووماڵكردنى ئه‌و شه‌ڕه‌دا، كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى و كه‌ى ئێن ئێن له پشت تانك و تۆپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه وێنه‌ى رووداوه‌كان ده‌گرن و وا پيشانيان داوه گوايه لهشكركێشييهكانى حه‌شد به ئاراسته‌ى شارى هه‌ولێره به مه‌به‌ستى ترساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده و درووستكردنى پشێوى له شارى هه‌ولێر و سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، په‌يج و سايته‌كانى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، په‌يج و سايت و كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى به زمانى عه‌ره‌بى و كوردى ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانيان و دووباره بڵاوياندهكهنهوه، گوايه ئه‌وان له شه‌ڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوون و توانيويانه پێشمه‌رگه بشكێنن.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانى يه‌كێتى كه پێشتر مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياندبوو، له لايه‌ن لاهور و ئاراس و بافڵه‌وه ده‌ستيان به‌سه‌رداگيراوه، كه‌وتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و په‌يتا په‌يتا هه‌واڵى بێ بنه‌ما له باره‌ى حه‌شد و به مه‌به‌ستى دژايهتى هێزى پێشمه‌رگه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههوڵهيان بۆ گۆڕينى راستييه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كانى حه‌شد، سوپاسى ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌ناڵ و ده‌زگايانه كراوه و له لايه‌كى ديكه‌وه رووماڵ و كاركردنى كوردستان 24 له كه‌ركووك قه‌ده‌غه كراوه.