هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چی تری كردووە

خواكوڕك
پاش ئەوەی وەڤدی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد، پێشوازی گەرمیان كرا لەلایان حكومەتی عێراق و عەبادی، یەكێتی لەرێگای كادیر و پەرلەمانتارانیەوە هێرش و پەلاماری وەڤدەكەیان دەست پێكرد لە میدیاكانیان، پاش ئەوەی وەڤدەكە دانووستاندنی لەگەڵ عەبادی كرد، دەركەوت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیلانێكی تری بۆ ئابلۆقەدانی كەركووكی هەبووە، ویستوویەتی بژێوی ژیانی خەڵك و كوردستان زیاتر بەرەو پوكاندنەوە ببات.
 
سەرچاوەیەك سیاسی ئاشكرای كرد پاش ئەوەی دەركەوتووە كە هێرۆ لە رێگای تەنكەری نەوتی ، نەوتی كەركووكی بردووە، بە دوو كۆمپانیای دیاری ئێرانی فرۆشتووە، بریاری بڕینی ئەو بەشە نەوتیەی كەركووكی داوە كە بۆ پترۆ دۆلار و بووجەی ئەو شارە سەرف دەكرا.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی میدیاكان كەوتوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەماوەی راگرتنی نەوتی كەركووك لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، بایی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار نەوتی بە ئێران فرۆشتووە لەرێگای دوو كۆمپانیای ئێرانی، ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەك دیناریش بۆ پارێزگای كەركووك سەرف نەكراوە.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان كە لەسەرچاوەی هەواڵ میدیاكان بڵاو كراوەتەوە، عەبادی ئاشكرای كردووە كە نەوتی كەركووك لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە راگیراوە، پێشنیاری بەتانكەر بردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران بۆ حكومەتی عەبادی كراوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووین.
 
پێشتر پارێزگاری كەركووك چەندین جار لێدوانی دابوو كە راگرتنی نەوتی كەركووك دۆخێكی خراپ و مەترسیداری ئابووری لەسەر كەركووك دروست كردووە.
Back to top button