ئاژانسی رۆیتەرز: ناتانیاهۆ خۆی ده‌ستی كرد به‌ لۆبی كردن بۆ كوردستان

ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەر زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەدژی هێرشەکانی سوپای عێراق بەرامبەر بە کورد، لۆبی بۆ پرسی کورد لە نێو سەرکردەکانی جیهان دەکات.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیانە، ناتەنیاهوو بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە بۆ هەمان مەبەست ئەم هەفتەیە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، پرسی پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێبکات.

هاوکات ئیسرائیل کاتز، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل رۆژی هەینی بە رادیۆی تەلئەڤیڤی راگەیاندووە، کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هێرشەکانی سەر کورد رابگرن، چونکە کورد پشتیوانی رۆژئاوان و، شایەنی ئەو پشتیوانییەن.

کارتز راشیگەیاندووە، ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئەمریکا، رووسیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە.

سه‌رچاوه‌ رۆیته‌رز

Back to top button