فهرهنسا:له ههوڵداین بۆ دهركردنی پرۆژه یاسایهك له ئهنجوومهنی ئاسایش
وەزیری بەرگریی فەرەنسا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رێزی تەواو لە مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت، داواش لە هەرێمی کوردستان دەکات دەست بە گفتوگۆیەکی دەستووری بکات لەگەڵ بەغدا.
لە راگەیێندراوێکدا فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا رۆژی هەینی 20-10-2017 لەبارەی دۆخی عێراق و باشووری کوردستان رایگەیاند: “لە هەوڵداین بۆ دەرکردنی پرۆژە بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق”.
لە راگەیێندراوەکەدا وەزیری بەرگریی فەرەنسا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت، داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات دەست بە گفتوگۆی دەستووری بکات لەگەڵ عێراق.