ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك: كهركووك داگیركراوه
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر رایگەیاند، کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیرکراوە.
بە ئاماژەکردن بەوەی ماڵەکەی لەلایەن چەکدارانی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق داگیرکراوە، رێبوار تاڵەبانی گوتی: “لە کەرکووک ستەم لە کورد، عەرەب و تورکمان دەکرێت”.
رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لەترسی چەکدارانی حەشدی شەعبی زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەن لە لیستی برایەتی کەرکووک شارەکەیان جێهێشتووە.